لەچاپدان و لێکۆڵینەوە

ئەم یەکەیە تایبەتمەندە بە ڕاپەڕاندن و سەرپەرشتی لەچاپدراوەکان و گۆڤاری ژین لە لایەکەوە و بایەخدان بە لێکۆڵینەوەی زانستی لە لایەکی‌ترەوە. 

١. بەشی لەچاپدان:

کاری ئەم بەشە لەچاپدانی کتێب و گۆڤارە. 
کتێب یا بنکەی ژین خۆی لەچاپی‌دەدا، یا بەشێکی کردووە بە پڕۆژەی هاوبەشی چاپ لەگەڵ دەزگای‌تر. وەک دەزگای ئاراس، دەزگای موكریانی، ئەكادیمیای كوردی، ئەكادیمیای هۆشیاری و پێگەیاندنی كادرانی (ی. ن. ك)، دەزگای چاپ و بڵاوكردنەوەی كوردی- بەغدا، المركز العلمي العراقي- بەغدا، المركز الأكادیمي للأبحاث- كووفە، دەزگای ڕۆشنبیریی جەمال عیرفان، کتێبخانەی تەفسیر- هەولێر؛ یا لایەن و کەسانی تر خەرخی لەچاپدانیان کێشاون، وەک ئەم بەڕێزانە: خودابەخشیو مام­‌جەلال، خودابەخشیو نەوشیروان مستەفا ئەمین، هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، عوسمان عەبدولكەریم گێچینەبی، نەوزاد داودبەگی جاف، بنەماڵەی حافز مستەفا قازی، ئاكۆ محەمەدوەهبی، شوان ئەحمەد خواجە، وەزارەتی ڕۆشنبیری، بەڕێوەبەرێتیی گشتیی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی سلێمانی، زانكۆی سلێمانی، مەكتەبی ڕاگەیاندنی ناوەندیی (ی. ن. ك) و ئیدارەی داراییی گشتیی (ی. ن. ك)، دیداری نالی و چاپخانەی شەهید ئازاد هەورامی- کەرکووک.
گۆڤاری “ژین”یش ساڵانە ژمارەیەکی لێ بڵاودەبێتەوە، تا کۆتاییی ٢٠٢٤ (١٥) ژمارەی لێ‌ دەرچووە.

کتێبە لەچاپدراوەکان

گۆڤاری ژین

ئاماری کتێبی چاپکراوی بنکە بەپێی بابەت

بابەت

ژمارە

بەرگ

ڕۆژنامەوانی

٣٧

٧٨

بەڵگەنامە

٢٧

٢٧

دەستنووس

١٩

٢٢

بیرەوەری

١١

١١

لێکۆڵینەوە

٤٨

٤٨

کوردناسی

٢٣

٢٣

بیبلیۆگرافیا

١٣

١٣

سەرجەمی بەرهەمی نووسەران

١٩

٢٢

مێژووی دراوسێکان

١١

١١

کۆ

٢٠٧

٢٥٤

 

ئاماری  کتێبەکان بەپێی زمان

کوردی

عەرەبی

فارسی

ئینگلیزی

فەرەنسی

کۆ

١٣٧

٦٣

٥

١

١

٢٠٧

 

ئاماری کتێبەکان بەپێی دانان  و وەرگێڕان

دانان

وەرگێران

کۆ

١٤١

٦٨

٢٠٩

 

 

٢. بەشی لێکۆڵینەوە:

ئەم بەشە، لەبەر نەبوونی پسپۆڕی تایبەتمەند تا دوادوای ٢٠٢٤ نەکەوتە کار. نیاز وایە دەستەیەکی توێژینەوەی لە شارەزایان و پسپۆڕان بۆ پێک‌بهێندرێ.