هونەرمەندی بەڕێز سەرچڵ شەوقی، ڕۆژی ٢٠٢٤/٨/٢٦ لە سەردانێکی بنکەکەماندا، ئەرکی کێشا و تابلۆی پیرەدارێکی لای دێی نۆدێی ناوچەی شارباژێڕ، کە سەرنجیی ڕاکێشاوە، کردیە دەستەدیاریی خۆی و پێشکەش بە “بنکەی ژین”ی کرد.
ئێمەیش بەگەرمی سوپاسی ئەم دەستپێشخەرییە دڵسۆزانەیەی دەکەین و هیوای لەشساغی و سەرکەوتنی لە کارە هونەرییەکانیدا بۆ دەخوازین.