پێشنیوەڕۆی ٢٠٢٥/٣/١٢ شاندێکی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی بنکەکەمان سەری لە دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی دا. پاش پێشوازی و دانیشتنێکی دۆستانە، هەردوو لا جەختیان لەسەر پێویستیی هاوکاری و بەسەریەکەوەبوون و پێوەندیی نێوان نەک هەر ئەم دوو دەزگایە، بەڵکوو هەموو دەزگا هاوشێوەکانیتری هەرێمی کوردستان کردەوە، بۆ خزمەتی گشتی و ڕێکخستن و دەوڵەمەندکردنی ئەرشیفی کوردی.
لەبەرئەوە هەردوو لا، هەرچەندە پێشتریش هاوکاری دڵسۆزانەی یەکتریان کردووە، ئەمجارە ئەو گیانی هاوکارییەیان بەکردەوە بەرجەستەکرد و نووسراوێکی لێکتێگەیشتنیان لە نێوان خۆیاندا ئیمزاکرد، بە هیوای ئەوای وا ئەمەدوا ئاستی ئەو پێوەندییە ببەنە ئاستێکی بەرزتری هاوکاری و بەدەنگیەکەوەهاتن و کاری هاوبەش.