لەچاپدراوێکی نوێی بنکەی ژین: بیبلیۆگرافیای کوردیی کوردستانی خواروو ١٩٢٠-١٩٥٥

ئەم نزیکانە لەچاپدراوێکی نوێی بنکەکەمان، بیبلیۆگرافیای کوردیی کوردستانی خواروو ١٩٢٠-١٩٥٥ کە لە وەرگێڕان و ئامادەکردنی د. نەجاتی عەبدوڵڵایە، بڵاودەبێتەوە.
ناوەڕۆکی سەرەکیی ئەم کتێبە لەسەر دوو بابەتی ئینگلیزیی هەریەکە لە کوردناسان س. ج. ئێدمۆندس و د.ن. مکێنزی بنیات‌نراوە و بە پێداچوونەوەیەکی وردی سەرجەمی چاپەمەنییەکانی سەردەمەکە دەوڵەمەندکراوە. کتێبەکە تا ئێستە باشترین بیبلیۆگرافیای لەچاپدراوی کوردیی ئەو ماوە دیاریکراوەیە و وەرگێڕ و ئامادەکەری بەڕێز -بەوپەڕی سوپاس و پێزانینەوە- ئەرکێکی زۆری بەم بەرهەمەوە کێشاوە، کە -بەدڵنیایییەوە- کەلێنێکی گەورەی بواری پێڕست و بیبلیۆگرافیای کوردی پڕدەکاتەوە. تکا لە خوێندەوارانی ئازیز دەکەین چاوەڕوان‌بن و پاش بڵاوبوونەوە، هەلی پەیداکردنی لەدەست‌نەدەن.