شاندی ئەنجومەنی ڕۆشنبیریی بریتانی و سەردانی بنکەی ژین

سەعات ٥,٩ی سەرلەبەیانیی پێنج‌شەممە ٢٠٢٥/١/١٦ شاندێکی ئەنجومەنی ڕۆشنبیریی بریتانی‌‌ British Council کە پێک‌هاتبوو لە بەڕێزان بن ئیساک، تانیا ماهیر و ئەحمەد عوسمان، بە هاوڕێیەتیی بەڕێز ژیار هۆمەر لە ڕێکخراوی “کەشکۆڵ”ی سەر بە زانکۆی ئەمریکی لە سلێمانی کە وەک وەرگێڕ ئامادەبوو، سەری لە بنکەکەمان دا.

سەرەتا بەشی زۆری یەکە و بەشەکانی بنکەیان لەگەڵ بەسەرکرایەوە و لە نزیکەوە و بەگشتی ئاشناکران بە فرمان و کاروبارەکانی ژین. پاشان لە دانیشتنێکی تایبەت‌دا باسی ئەرک و ئامانجەکان و بارودۆخی بەڕێوەچوونی کارەکانی بنکەیان بۆ کرا. ئەوانیش لای خۆیانەوە دڵخۆش‌بوون بە بینینی ئەم کارە ناوازە جۆرییە و هیواخوازبوون ژین بتوانێ لە داهاتوودا کەڵک لەو کۆمەکە دارایییانە وەربگرێ کە دەزگاکەیان بۆ کاری کولتوورییان تەرخان‌دەکا.