تاقی بەیانیی ڕۆژی دووشەممە ١٣/٣/٢٠٢٣ هەشت ڕۆشنبیری ناوچەی ڕانیە، کە بریتیبوون لە بەڕێزان: کەمال عەبدوڵا حسێن، سۆران ئیسماعیل حەمەد، ئارام قادر حەمەئەمین، غەفوور ئیسماعیل حەسەن، عەبدوڵا ئەحمەدخان زێڕۆ، نەبەز مەولوود مستەفا، دەریا عومەر عەزیز و شاهۆ محەمەد حەمەئەمین، سەریان لە بنکەکەمان دا.
سەرجەمی بەشەکانی بنکەیان لەگەڵ بەسەرکرایەوە و زانیاریی پێویستیان سەبارەت بە ئەرک و کاری هەر یەکەیان بۆ ڕوونکرایەوە. هەمووان لە کۆتاییدا شادمانبوون بەم سەردانە و بە بینینی کۆکراوەکان.