ڕۆژی چوارشەممە ٢٠٢٥/٢/١٩ کۆمەڵێک ڕۆشنبیری ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کە پێکهاتبوو لە بەڕێزان: شێخ تاریق نەقشبەندی، دوکتۆر فارس قوربانی، ئەمجەد ئیمام- سەقز، ماجید ئیمام- سەقز، شێخ محەمەد، حامید حیسامی (بەرپرسی ڕێکخراوی ئەدەبی و فەرهەنگیی ئاڵا لە سنە) و ناسر میرزابی- سنە، مامۆستا یادگار، سەریان لە بنکەکەمان دا.
قسەوباسێکی زۆریان بۆ کرا سەبارەت بە کار و ئامانج و چالاکییەکانی بنکەی ژین و بەشی زۆری یەکە و بەشەکانیان لەگەڵ بەسەرکرایەوە. جێگەی وتنە، هەمووان شادمانبوون بەم دەسکەوتە ڕۆشنبیرییە بەڕێوجێیەی کوردەواری و بەڕێوەبەرانی بنکەیش خۆشحاڵبوون بەم سەردانە و هیوایانە مایەی زیاتر پتەوکردنی پێووەندییە ڕۆشنبیرییەکان بێ بۆ خزمەتی گشتی.
