ڕۆژی یەکشەممە ٢٠٢١/١١/٢١ بەڕێزان مارۆن عەقیقی و ڕۆلا شەهلووب، نوێنەرانی ڕێکخراوی جیهانیی “فامیلی سێرچ” Family Search سەریان لە بنکەی ژین دا؛ هەم بە گەرمی پێشوازییان لێکرا و هەم بەڕێوەبەری بنکە بەشەکانی دەزگاکەی پێبەسەرکردنەوە. لە دواییدا داوای هاوکارییان لە بنکەکەمان کرد بۆ ڕێدانیان بە بەڵگاندنی هەر زانیاری و ڕاستییەکی زانستیی متمانەپێکراو سەبارەت بە هۆز و خێڵ و بنەماڵەکانی هەرێمی کوردستان، تا ئەو کارە بخرێتە چوارچێوەی ئەو پڕۆژە هەمەلایەنە کە ئامانجی بەڵگاندنی هەموو ڕاستییەکە سەبارەت بە بنەماڵە و خێزان و هۆز و خێڵەکان لە سەرتاسەری جیهان.