ئەنجومەنی بنكە لە ٢٠٠٩ بەدواوە لە بەرنامەیدا بوو لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی ڕێك بكەوێ و خشتەیەكی تایبەت بە سەردانی قوتابخانەكان بۆ (بنكەی ژین) دابنرێ، تا لە نزیكەوە ئاشنای كاروباری بنكە ببن، بەڵام لەبەر پڕكاری و نەپەرژان ئەم پڕۆژە گرنگە دواخراوە. وێڕای ئەوە، پێشتریش ناوبەناو بە دەست پێشخەری و هەوڵی بەڕێوەبەران و مامۆستایان هەل ڕەخسێندراوە بۆ قوتابیان و خوێندكاران تا بێنە سەردانی بنكە، لەوانە سەردانی:
– قوتابیانی خوێندكارانی قۆناغی یەكەمی بەشی ڕاگەیاندنی زانكۆی سلێمانی، ٢٤\٣\٢٠١٣
– قوتابیانی پۆلەكانی ١٠ و ١١ی ئەدەبیی قوتابخانەی خەرمانی كچان، ٥\١١\٢٠١٣
– قوتابیانی پۆلی ٩ی ناوەندیی بێخودی كچان، ١٦\١٢\٢٠١٣
– خوێندكارانی بەشی مێژووی زانكۆی سۆران، ١٥\٢\٢٠١٤
– قوتابیانی قوتابخانەی بەدرخان، ٢٥\٢\٢٠١٤
ڕۆژانی ١٤ و 1١٦\٥\٢٠١٧یش پتر لە سەد قوتابیی قوتابخانەی ئامادەییی تێكەڵی بێخاڵ، لەگەڵ بەڕێزان سروە عەبدوڕڕەحمانی بەڕێوەبەر و چەند مامۆستایەك، بە دوو تاقم سەریان لە بنكە دا. سەبارەت بە ئەرشیف و بایەخی لە ژیانی گەلاندا و ئامانج و ئەركەكانی (بنكەی ژین) قسەیان بۆ كرا و یەك بە یەك بەشەكانیان نیشان درا. قوتابیان ئاشناكران بە وردەكاریی كاروباری بنكە و شادمان بوون بەو سەردانە.