سەرلەبەیانیی ٧ /٤ /٢٠١٩ قوتابیانی پۆلی یازدەیەمی قوتابخانەی دواناوەندیی شیرینی کچان، بە یاوەریی دوو مامۆستای بەڕێزیان سەریان لە بنکەی ژین دا. پاش بەخێرهێنان، سەرەتا باسی ئەرشیف و بایەخی پاراستنی سامانی بەڵگەنامە، دەستنووس و کتێب و گۆڤار و ڕۆژنامە کرا و ئەرک و ئامانجەکانی بنکە و بەشەکانی ڕوونکرانەوە. پاشان یەکبەیەکی بەشەکان گێڕدران و کاروباریان شیکرایەوە.