قوتابیانی پۆلی نۆیەمی قوتابخانەی بنەڕەتیی ناحکوومیی جونیەری چوارچرا، ڕۆژی سێشەممە ٢٠٢٤/١٠/١٢، لەگەڵ دوو مامۆستای بەڕێزیان، سەریان لە بنکەی ژین دا. بەشەکانی مۆزەخانەی چاپ لە سلێمانی و کتێبخانەی ناوەندی و بەشی ڕۆژنامەوانییان لەگەڵ بەسەرکرایەوە و قسەیان سەبارەت بە ڕۆشنبیری گەورە حاجی تۆفیقی پیرەمێرد و ڕۆژنامەی ژین و کاروباری بنکەکەمان بۆ کرا.