ڕۆژی دوو شەممە ١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ “قوتابیانی ئامادەیی سلێمانی کچان” پۆلی دەیەمی وێژەیی، بە سەرپەرشتی مامۆستا شلێر و مامۆستا شۆخان سەریان لە بنکەی ژیندا. سدیق ساڵح ئەندامی ئەنجوومەنی بنکەی ژین، باسی کار و چالاکییەکانی بنکەی بۆ کردن و لە نزیکەوە بەشە گرنگەکانی پێناساندن و بایەخی ئەرشیفکردن و پاراستنی بۆ ڕوونکردنەوە. بنکەی ژینیش بە ئەرکی خۆی دەزانێ قوتابیانی قوتابخانەکانی کوردستان هۆشیار بکاتەوە لە بوونی وەها دەزگایەک کە خزمەتە بە مێژوو کەلەپووری ئەم خاکە.