سەردانی قوتابیانی ئامادەییی گەشت‌وگوزاری تێکەڵاو

ڕۆژی ٢٩/١٠/٢٠١٩ قوتابیانی قۆناغەکانی دەیەم و یازدەیەم و دوازدەیەمی ئامادەییی گەشت‌وگوزاری تێکەڵاو، لەگەڵ مامۆستایان کوێستان عەزیزبەگ، سەریان لە بنکەی ژین دا. سەرۆکی بنکە زانیاریی پێویستی سەبارەت بە ئەرک و کاروبار و ئامانجەکانی بنکە پێ‌دان و یەک‌بەیەکی بەشەکانیشیان لە نزیکەوە بینی و ئاگاداری چۆنایەتیی بەڕێوەچوونی کارەکان بوون.