ڕۆژی ٢٠٢١/١٢/٦ خوێندکارانی هەر دوو پۆلی هەشتی قوتابخانەی هەواری نوێ بە سەرپەرشتی مامۆستا شیرین کەریم سەریان لە بنکەی ژیندا. بەڕێوەبەری بنکە بەشەکانی مۆزەخانەی چاپ و مشتوماڵدانی پێ ئاشنا کردن و گرنگی کار و چالاکییەکانی بنکەی ژینی لە بواری دەستنووس و چاککردنەوەیان ڕوونکردەوە.