ڕۆژی ٢٠٢٢/٢/١٣ قوتابخانەی تەواری بنەڕەتی بە سەرپەرشتی مامۆستایان: میوان نووری و چرۆ مەحموود سەردانی بنکەی بەڵگاندن و لێکۆڵینەوەی ژینیان کرد. سدیق ساڵح ئەندامی ئەنجوومەنی بنکەی ژین باسی سەرجەم ئەو کارانەی بۆ کردن کە بنکە لە ماوەی ڕابردوودا ئەنجامی داون و سەرجەم ئەو بەشانەی لە نزیکەوە بۆ ڕوون کردنەوە کە بنکە بە ئەرکی پاراستنی خۆی زانیون.