سەردانی شاندێکی ڕۆشنبیرانی ڕۆژهەڵات و باکووری کوردستان

پێش‌نیوەڕۆی یەک‌شەممە ٢٠٢٥/٤/١٣ شاندێکی ڕۆشنبیرانی ڕۆژهەڵات و باکووری کوردستان کە ڕۆژی شەممە بەشداریی لە “دیداری زانای گەورە حاجی کاک‌ئەحمەدی شێخ: زانای شەریعەت، پیری تەریقەت”‌دا کردبوو و پێک‌هاتبوو لە بەڕێزان: سەعید ڤەڕۆژ، شاهین ئیلیان شێرکۆ، باقر ئینانج، د. نەوید نەقشبەندی، د. شەهباز موحسینی و هاوسەری، د. عەدنان بەرزنجی، لەگەڵ د. فرسەت مەرعی، سەریان لە بنکەکەمان دا. هەموو یەکە و بەشەکانیان لەگەڵ بەسەرکرایەوە و زانیاریی پێویستیان لەبارەوە بۆ ڕوون‌کرایەوە. شاندەکە بەگشتی خۆشحاڵ‌بوون بەم دەسکەوتە شارستانی و ئەرشیفییەی کوردەواری و هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنیان بۆ ئەنجومەنی بەڕێوەبردن و کارمەندان خواست.