ڕۆژی ٢٠٢١/١١/٢١ شاندێکی مەکتەبی ڕاگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بە سەرۆکایەتیی بەڕێز ستران عەبدوڵا، سەری لە بنکەی ژین دا. شاندەکە بەگشتی شادمانبوو بە دەوڵەمەندیی گەنجینەی کۆکراوەکان و ئەو پێشکەوتنە کە لە کارەکاندا بەدەستهێنراوە، لای خۆیشیەوە ئامادەگیی نیشان دا بۆ هاوکاریی بنکەی ژین لە ڕووی تەکنیکییەوە.