سەردانی شاندی سی‌دی‌ئۆ CDO

پێش‌نیوەڕۆی چوارشەممە ٢٠٢٥/٣/١٩ شاندێکی ڕێکخراوی سی‌دی‌ئۆ کە پێک‌هاتبوو لە بەڕێزان بەختیار ئەحمەد، بەڕێوەبەری ڕێکخراو و کامەران سوبحان، ڕاوێژکار و هاوکاری پڕۆژەی مۆزەخانەی مەلیک مەحموود و سۆران سەعید، ئەندامی کارگێڕیی مۆزەخانەی مەلیک مەحموود، سەریان لە بنکەکەمان دا. شاندەکە، سەرباری باسی هەوڵەکانیان بۆ پەیداکردنی کەرەستە و بەڵگەنامەی پێوەندیدار، سوپاسی بنکەی کرد کە پێشتریش بەدەنگ داواکانیانەوە چووە و هاوکاریان بووە لە پڕۆژەی دامەزراندنی مۆزەخانەی مەلیک مەحمووددا لەو خانووەدا کە سەردەمی حوکمدارییەکەی کردبوویە ماڵی خۆی، پێشنیازی هاوکاریی زیاتری کرد. بەڕێوەبەرانی بنکەیش ئەوەیان بە ئەرکی سەرشانی خۆیان نوواند و پڕۆژەی لەچاپدانی سێ کتێبیان لەگەڵ باس‌کردن، تا وەک کاری هاوبەشی هەردوو لا لەچاپ‌بدرێن. هەردوو لاش ڕازی‌بوون تا زووە دەست بە کارەکە بکرێ و کتێبەکان ئامادەبکرێن.