سەردانی سەرۆکی “تۆڕی نەهرەین”

هەر ڕۆژی چوارشەممە ٢٠٢٢/٥/١٨، بەڕێز ئێلینۆر ڕۆبسۆن، هاوسەرۆکی تۆڕی نەهرەین، بە یاوەریی بەڕێزان د. ڕۆژین کەمال، هاوسەرۆکی تۆڕی نەهرەین و د. شنە شەریف، لە “دەستەی کوردستانی بۆ دیراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی” و مامۆستای زانکۆ و سەفین محەمەد، بەڕێوەبەری ڕێکخراوی ئارت پڵەس، سەری لە بنکەکەمان دا. سەرۆکی بنکەی ژین، مامۆستا ڕەفیق ساڵح، هەموو بەشەکانی گێڕا و زانیاریی تەواوی سەبارەت بە هەریەکەیان و کێشە و پێویستییە زۆرەکانی بنکەی ژین ڕوون‌کردەوە و هیوای خواست تۆڕی نەهرەین هاوکار و پشتیوانی بێ بۆ سەرخستنی بەشێکی پڕۆژەکانی. بەڕێز ئێلینۆریش شادمان و سەرسام بوو بەو کۆکراوە گرانبەهایەی بنکەی ژین، کە لە نزیکەوە دیویە و گفتی دا درێغی لە هاوکاریی ئەم دەزگا گرنگە نەکا.