شاندێکی بنکەی ژین کە پێک هاتبوو لە مامۆستا جەعفەر و سدیق ساڵح، ئەندامانی ئەنجومەن، ڕۆژانی ٢١-٢٨ /١/ ٢٠٠٨ بە هاوکاریی دکتۆر کەمال فوئاد و هاوڕێیەتیی کامێراداری تەلەفزیۆنی خاک مەریوان عەبدوڵڵا، چووە وڵاتی لوبنان و سەری لە شاری بەیرووت دا، بۆ سەردانی خاتوو سانیحە محەمەدئەمین زەکی بەگ. لەوێ چاوپێکەوتنێکی چەند سەعاتیی لەگەڵ خاتوو سانیحە و دکتۆر ژاڵە محەمەد مەخزوومیی کچی بە ڤیدیۆ تۆمارکرد. بنەماڵەی خودابەخشیو محەمەدئەمین زەکی بەگ بەڵێنی دا هەموو پاشماوەیەکی ئەو زاتە پێشکەشی بنکە بکا.