سەردانی دوو مامۆستای بیانی

بەڕێزان کیرن براوون و دەیڤدی هاوسەری، دوو مامۆستای دڵسۆز و کارامەن لە “پەیمانگای لایف سەنتەر” وانەی زمانی ئینگلیزی دەڵێنەوە، ڕۆژی دووشەممە ٢٠٢٥/٢/١٠ لە دەرفەتێک‌دا سەریان لە بنکەکەمان ‌دا.
ئەو بەڕێزانە سەرباری ئەوەی کە زۆر تامەزرۆی شارەزایی و ئاشنابوونن بە مێژووی کورد و کولتوورەکەی، سەردانەکەیان دەرفەتێکی نایابی ڕەخساند بۆ پیشاندانی کۆکراوەکەمان و گفتوگۆکردن لەبارەیانەوە. سەرجەمی بەش و یەکەکانیان لەگەڵ بەسەرکرایەوە و زۆریش سەرسام و دڵخۆش بوون بە بینینی کۆکراوەکانی بنکەی ژین.