ڕۆژی ٢٠٢١/٢/٧ خوێندکارانی بەشەکانی A، R، Dی کۆلیجی زانستە ئەندازیارییە کشتوکاڵییەکان، لە ماوەی دەرسی کوردناسیدا لەگەڵ مامۆستای دەرسەکەیان دکتۆر سەعید محەمەد بەرزنجی سەریان لە بنکەی ژین دا. بەڕێوەبەری بنکە، ڕەفیق ساڵح، بە گەرمی پێشوازیی لێکردن و سەرجەمی بەشەکانی بنکەی پێ بەسەرکردنەوە و زانیاریی پێویستی سەبارەت بە هەریەکەیان دا. هەمووان شادمان بوون بەم سەردانە و بینینی ئەم دەزگا شارستانییە گرنگەی کوردەواری.