سەردانی خوێندکارانی دیجیتاڵ میدیای پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان

ڕۆژی ٢٠٢٢/٢/١٤ خوێندکارانی قۆناغی دووەمی بەشی دیجیتاڵ میدیا لە پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان بە سەرپەرشتی م. تاژان دڵشاد سەریان لە بنکەی بەڵگاندن و لێکۆڵینەوەی ژیندا. وەک کاری هەمیشەیی بەڕێوەبەری بنکەی ژین ڕەفیق ساڵح بە وردی سەرجەم بەشەکانی بەڵگەنامە و مشتوماڵدان و دەستنووس و ڕۆژنامەوانی بۆ ڕوونکردنەوە و بایەخ و پێویستی ئەم بەشانەی خستەبەرباس کە هەبوونیان لە زانکۆ و پەیمانگاکان پێویستییەکی سەرەکی پێشکەوتنی زانستی ئەو زانکۆ و دامەزراوەیە. هەروەها بایەخی ئەرشیف‌کردن و پاراستنی سەرجەم بڵاوکراوە و ڕووداو و بەڵگەنامەکانی بە کارێکی گرنگ وەسف کرد.