پێشنیوەڕۆی یەکشەممە ٢٠٢٥/٢/٢ خوێندکارانی پۆلی ١١هەمی زانستیی ئامادەییی ناحکوومیی گەشە، لەگەڵ دوو مامۆستای بەڕێزی قوتابخانەکەیان، سەریان لە بنکەکەمان دا. سەرەتا باسی ژین و ئەرک و ئامانجەکانی و نەخشی لە کۆکردەنەوەی کەلەپووری نووسراوی کوردیدا کرا. پاشان بەشەکانی هۆڵی ڕۆژنامەوانی، کتێبخانەی ناوەندی، مۆزەخانەی چاپ لە سلێمانی، مشتوماڵدانی کەرەستەی ڕۆشنبیری و ڕاڕەوی کۆکراوەی ماددیی مێژوویی و فۆلکلۆرییان نیشاندرا. لە هەر یەکە لەو بەشانەدا، وەڵامی پرسیاری خوێندکاران درایەوە.
بنکەی ژین، جارێکیتریش دووپاتیدەکاتەوە کە دەرگای کراوەیە بۆ هەمووان و شادمانە قوتابیان و خوێندکاران لە هەموو ئاستەکانی خوێندندا سەری لێبدەن و ئەویش پێویستییەکانیان جێبەجێبکا.