پێشنیوەڕۆی سێشەممە ٢٠٢٣/٨/٢٨ بەڕێز جەلال عومەر سامئاغا، کەسێتیی ناسراوی شارەکەمان، سەری لە بنکەکەمان دا. بەڕێوەبەر و بەرپرسانی بنکەکەمان بەگەرمی پێشوازییان لێکرد و هیوای لەشیساغ و بەردەوامی و پایەدارییان بۆ خواست، کە بەو تەمەن و حاڵوبارەوە ئەرکی کێشاوە و تەشریفیهێناوە بۆ سەردان. بەڕێزیان خۆشحاڵبوو بە هەم خاوێنی و بێدەنگیی تەلاری ژین و هەم بەسەرکردنەوەی یەکە و بەشەکان و لە نزیکەوە بینینی کاروباریان؛ بەڵێنیشی دا، وەک چۆن پێشتر هاوکار و پشتیوان بووە، ئێستەیش ئەوەندەی پێیبکرێ، درێغینەکا لە خزمەتی ئەم دەزگا گرنگ و چالاکەی کوردەواری.
بنکەکەمان، لە کاتێکدا ڕێز لەو هەڵوێستە شارستانییەی بەڕێزیان دەنێ، ئاواتەخوازە بە تەندروستییەکی باشەوە هەر بمێنێ و نموونەی زۆربێ.