ڕۆژی ٢٠٢٢/٣/٢٧ بەڕێز ئارێز عەبدوڵا، بەرپرسی مەکتەبی گەشەپێدانی بیر و هۆشیاریی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، سەری لە بنکەی ژین دا. خۆی و شاندی یاوەری، پاش بەسەرکردنەوەی بەشە جیاجیاکانی بنکە، شادمان بوون بە دەوڵەمەندی و پێشکەوتنی ئەم ناوەندە، وەک ئەرشیفێکی زانستی و گرنگی کوردەواری و بەڕێزیان گفتی هەموو شێوە هاوکارییەکیدا.