سەردانی بەشدارانی پڕۆژەی ئەکادیمیی هارنیە بۆ دیزاینی گرافیک

پڕۆژەی ئەکادیمیی هارنیە بۆ دیزاینی گرافیک، کە لقی عیراقی پەیمانگەی گوێتە ڕێکی‌خستووە و بەڕێز شیروان عەلی‌خان سەرپەرشتیی‌دەکا، ڕۆژی دووشەممە ٢٠٢٣/٩/٤ بەشدارانی پڕۆژەکە کە بریتی‌بوون لە ٤٢ خوێندکاری هەرێمی کوردستان و عیراق و ئەڵمانیا و لوبنان و ئوردن، سەریان لە بنکەکەمان دا.
سەرەتا کورتەیێکی پێویستیان سەبارەت بەم دەزگایە و ئامانج و ئەرک و کارەکانی بۆ ڕوون‌کرایەوە و پاشان بەشەکانی مۆزەخانەی چاپ لە سلێمانی و مشتوماڵدانی دەستنووس و کتێبخانە و هۆڵی گۆڤار و ڕۆژنامەکانیان لە نزیکەوە بینی و سوودێکی زۆریان لە تەماشاکردنی گۆڤارە کۆنەکان وەرگرت، بەتایبەت بە بینین و وێنەگرتنی ئەو ڕیکلامانە کە تێیاندا بڵاوکرابوونەوە.