سێیەم کۆنگرەی زانستیی نێودەوڵەتیی ناوەندی ساغکردنەوەی دەستنووس لە زانکۆی “قناة السویس”

ڕۆژانی ٥ تا ٢٠١٩/٢/٧ سێیەم کۆنگرەی زانستیی نێودەوڵەتیی ناوەندی ساغکردنەوەی دەستنووسی زانکۆی قناة السویس “مرکز تحقیق المخطوطات بجامعة قناة السویس” بە بەشداریی کۆمەڵەی عەرەبیی ژیار و هونەری ئیسلامی “الجمعیة العربیة للحضارة والفنون الاسلامیة” و ناوەندی ژیاندنەوەی کەلەپووری زانستی لە زانکۆی بەغدا “مرکز احیاء التراث العلمي بجامعة بغداد” و ١٤ دەوڵەتی عەرەبی و بیانی، بە ناونیشانی “کێشەکانی زانستەکانی مرۆڤایەتی لە دەستنووس و بەڵگەنامەکان و میراتی عەرەبی و ئیسلامی‌دا- جەدەلییەتی کەلەپوور و هاوچەرخبوون- قضایا العلوم الانسانیة في المخطوطات الوثائق والمخطوطات والموروث العربي والاسلامي- جدلیة التراث والمعاصرة” بەڕێوەچوو. دکتۆرانی بەڕێز بەهمەن ساڵح محەممەد و سامان حسێن ئەحمەد بە توێژینەوەیەکی ناونیشان “هەوڵە زانستییەکانی بنکەی ژین لە شاری سلێمانی بۆ پاراستنی بەڵگەنامە و دەستنووسە دەگمەنەکان- الجهود العلمیة لمؤسسة ژین بمدینة السلیمانیة للحفاظ علی الوثائق والمخطوطات النادرة” بەشدارییان تێدا کرد. بابەتەکەیان جێگەی پەسەندکردن و دەستخۆشیی هەمووان بوو.