ڕۆژی سێشەممە ٢٠٢٣/٦/١٣ سیمپۆزیۆمی نێودەوڵەتیی “ئەرشیفی کوردی: ڕابوردوو، ئێستا، داهاتوو”، کە ئینستیتووتی کەلەپووری کورد و هەردوو زانکۆی سلێمانی و ئێکستەر لەناو زانکۆی سلێمانی سازیانکردبوو، بەڕێوەچوو. چوار پانێڵی لە ماوەی نێوان سەعات ٩ی بەیانی تا ٥,٤ی پاشنیوەڕۆ تێدا ڕێکخرا و سێ کەس لە هەر پانێڵێکدا قسەیانکرد، بەم شێوەیە.
پانێڵی یەکەم: (ئەرشیفکردن لە کوردستان: ئاڵگاری و تێڕوانینی گشتی) مەزهەر خالقی، دکتۆر هەردی مەهدی و دکتۆر سامان حسێن حاجی؛ پانێڵی دووەم: (ئەرشیفە دیجیتاڵییەکان و هاندانی توێژینەوە) دکتۆر جەیمس داونز، دکتۆر فەڕەنگیس قادری و جولیا فێردگینی؛ پانێڵی سێیەم: (کۆکردنەوە و پاراستنی ئەرشیفی کوردی لە بنکەی ژین) ڕەفیق ساڵح، چیا سدیق و کرمانج زرار؛ پانێڵی چوارەم: (ڕێکخستنە نێودەوڵەتییەکان و ئەرشیفی کوردی) میکائیل بولبول (باکوور)، گولی شادکام (ڕۆژهەڵات) و زەکییە حەسەن (ڕۆژاوا).