دیاریی ئەکادیمیای کووفە (أکادیمیة الکوفة) لە هۆڵەندا

ئەم ڕۆژانەی پێشوو ئەکادیمیای کووفە لە هۆڵەندا، کە سەرۆکەکەی بەڕێز دکتۆر محەمەد تڕێحییە، بە سوپاس و پێزانینێکی زۆرەوە، کۆمەڵێک لەچاپدراوی خۆی بە دیاری نارد بۆ یەکەی کتێبخانەی بنکەکەمان.
بنکەی ژین‌یش لای خۆیەوە کۆمەڵێک بەرهەمی یەکەی لەچاپدان و لێکۆڵینەوەی خۆی بە هەمان شێوە بە دیاری بۆ ناردن. هەردوو لامان بەنیازین لە چوارچێوەی ئەو یەکتربینینەدا کە ڕۆژانی پێشوو لە دیداری “ناوەندی ڕۆشنبیریی عەرەبی – کورد” ئەنجام‌درا، پێوەندییە ڕۆشنبیرییەکانمان توندوتۆڵ‌بکەین بۆ خزمەتی گشتی.