سەعات ٢-٦ی ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠٢٣/٤/٢٧ دووەمین دیداری “ڕێکخراوی ئازادبوون” لە (هۆڵی پیرەمێرد)ی ناو بنکەی ژین بەڕێوەچوو؛ پێنج بابەتی لە دوو پەنێڵدا سەبارەت بە تاک و کۆمەڵی مەدەنی و ژینگە و ژن تێدا پێشکەشکرا.
سەعات ١٠ی بەیانیی ڕۆژی شەممە ٢٠٢٣/٤/٢٩یش، “سەنتەری هاوبەشی لوڕ” “دیداری نێودەوڵەتیی ڕەزای سەقایی، ئەفسانەی گۆرانی و مووزیکی کوردی”ی لە هەمان هۆڵ بەڕێوەبرد. سەرەتا وتارەکانی لیژنەی باڵای دیدار و مەکتەبی ڕێکخراوە دیموکراتییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و وەزیری ڕۆشنبیری و پارێزگاری سلێمانیی تێدا خوێندرانەوە، پاشان کۆنسێرتی “بە یادی ڕەزای سەقایی” کە گرووپی مووزیکی لوڕ و خاتوو مەریەمی خانەساز پێشکەشیانکرد. ئەمجا حەوت بابەت لە سێ پانێڵدا سەبارەت بە مۆسیقای کوردی و لوڕ و هونەرمەند ڕەزا سەقایی پێشکەشی میوانانی ئامادە کرا و لە کۆتاییشدا خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایە چەند کەس و لایەنێک.