خولی ناسینەوەی خەت

بنکەکەمان ڕۆژانی ١٢-١٤، ٢٠٢٥/١ خولێکی تایبەتی بۆ “ناسینەوەی خەت” بۆ بەشێکی کارمەندەکانی خۆی کردەوە، دوو کارمەندی ناوەندی کوردستان بۆ دیکۆمێنت و لێکۆڵینەوەی ئەکادیمی”ش بەشدارییان تێدا کرد.
ڕۆژی یەکەمی خولەکە مێژوویەکی سەرەتاکانی نووسین و هونەری خۆشنووسی و خوشنووسانی وەک ئیبن‌موقلە و ئیبن‌بەوواب و یاقووتی موستەعسەمیی تێدا گێڕدرایەوە. دووەم ڕۆژ، تەرخان‌کرا بۆ باسی جۆرەخەتی نەسخ، سێیەم ڕۆژ بۆ جۆرەخەتی نەستەعلیق و شکستە و چوارەم ڕۆژیش بۆ خەتەکانی ڕوقعە و کووفی و چۆنایەتیی نووسینیان. ڕۆژانەیش ١٠ کەس ئامادەی خولەکە بوون.
ئامانجی ئەم خولە ئەوەبوو کە کارمەندانی ژین، بە حوکمی مامەڵەی بەردەوامیان لەگەڵ دەستنووس، بتوانن بە ئاسانی خەتەکان بناسنەوە و بخوێننەوە.