بنکەکەمان ڕۆژانی ٤-٢٠٢٤/١١/٦ خولێکی تایبەت بە جیاکردنەوە و پۆلێن و پێڕست و هەڵگرتنی نووسراوە حکوومی و ناحکوومییەکانی کردەوە، کە سێ پسپۆڕی خانەی کتێب و بەڵگەنامە (دار الکتب والوثائق)ی بەغدا، بەڕێزان خاتوو مەها فوئاد جاسم (بەڕێوەبەری بەشی بەڵگەنامە) و خاتوو ئەفراح باقر محەمەد (بەرپرسی هۆبەی پێڕست و پۆلێن-کردن) و عەممار خالید خەڵەف (بەرپرسی هۆبەی تاوانە تیرۆرکارییەکان) دەرسیان تێدا گوتەوە.
خولەکە جگە لە کارمەندانی بنکەی ژین، نوێنەرانی هەر یەکە لە “دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی”، “ناوەندی کوردستان بۆ دیکۆمێنت و لێکۆڵینەوەی ئەکادیمی- زانکۆی سلێمانی”، “ئینستیتووتی کەلەپووری کورد” و “کتێبخانەی ئەوقافی سلێمانی” بەشدارییان تێدا کرد. لە دوایین ڕۆژیشدا بڕوانامەی بەشداری پێشکەش بە هەموو بەشداران کرا.
جێگەی باسە، ئەم خولە کەڵکی زۆری خۆی بەتایبەت بە بنکەکەمان گەیاند، لە کاتێکدا لە سەروبەندی بە تەواوی و بە شێوەیێکی زانستی خستنەکاری پڕۆسەی جیاکردنەوە و پۆلێن و پێڕست-کردنە.