ئەم کتێبە دووەم دانراوی فریدریک میللینگنە سەبارەت بە کورد و کوردستان. د. سوعاد محەمەد خدر کردوویە بە عەرەبی. کتێبەکە خۆی لە ڕاستیدا بیرەوەرییەکانی ماوەی نێوان ١٨٦٢-١٨٦٧ی ناوبراوە، لە کاتێکدا فەرماندەی تیپێکی سپای عوسمانی بووە لە ناوچەی (وان)ی کوردستانی باکوور؛ زانیاریی گرنگی سەبارەت بە هەڵکەوتی کۆمەڵایەتی و وردەکاریی ژیانی ئەو سەردەمەی ناوچەکە و کاروبارەکانی تێدا جێکردووەتەوە.