بنکەکەمان بەشدارییکرد لەو ڕێوڕەسمەدا کە پەیمانگەی تەکنیکیی کوردستان لە بەرزایییەکانی قەیوان لە چوارچێوەی چالاکییە هەمەڕەنگەکانی ساڵڕۆژی دامەزرانی شاری سلێمانیدا ڕێکیخست، بە کۆمەڵێک وێنەی کۆنی شار و کۆمەڵێک بەرهەمی لەچاپدراوی خۆی. چەندین کەسێتیی شار ئامادەی ئەم چالاکییە بوون و سەریان لە خانەکەی بنکەی ژین دا. جگە لەوە، چەند چالاکییەکیتریش نوێنرا، کە تایبەت بوون بە کولتووری کوردەواری و بەرهەمە دەستی و خۆماڵییەکان. لەپاڵ ئەوانەیشدا، چەندین ئاواز و گۆرانیی ڕەسەنی کوردی پێشکەشکرا. ڕێوڕەسمەکە بەگشتی جێگەی پەسەندی هەمووان بوو.