بۆنەیێکی تایبەت بە جافرسان لە هۆڵی بنکەی ژین

مەڵبەندی ڕۆشنبیریی هەورامان ڕۆژی شەممە ٢٠٢٤/١٠/٢٦ بۆنەیێکی تایبەت بە جافرسان ڕێک‌خست لە هۆڵی پیرەمێردی ناو تەلاری بنکەی ژین، بە دروشمی “جافرسان، تەمەنێک لە بەرەنگاربوونەوە و ئاوارەیی”.
کۆڕەکە سەعات ٥,9ی سەرلەبەیانی بە وتارەکانی هەریەکە لە بەڕێزان ئەیووب ڕۆستەم، بەڕێوەبەری مەڵبەندی ڕۆشنبیریی هەورامان، کاکەحەمە حەمەسەعید، وەزیری ڕۆشنبیری و لیوا بارام سەعدی‌بەگ، نەوەی جافرسان، دەستی پێ‌کرد. پاشان هەریەکە لە بەڕێزان د. لهۆن قادر، ڕەئووف مەحموودپوور، د. فەیزی عآریفی و فەهمی مورادی لێکۆڵینەوەی خۆیان پێشکەش‌کرد. پاشان سەردانێک بۆ سەر مەزای جافرسان لە دێی عەبابەیلێ ڕێک‌خرا.