به‌ڵگه‌نامه
به‌ڵگه‌نامه‌ى كۆكراوه‌ى ئه‌م بەشە پێوه‌ندیى به كورد و كوردستان و عیراق و ناوچه‌كه‌وه هه‌یه، به‌شى زۆریان ئه‌سڵین و ئه‌وه‌ى دیكه‌ى وێنه‌گیراوه. ساڵانى ڕابوردوو بڕێكى زۆرى به‌ڵگه‌نامه، جگه له كوردى، به زمانانى دیكه كۆكراونه‌ته‌وه، سه‌ربارى كۆكردنه‌وه‌ى ئه‌ده‌بیاتى حیزبى و سیاسى و نووسراوگه‌لى حكوومى و ناحكوومى. به‌شێكى ئه‌مانه -به گشتى- وێنه‌ى ئه‌لكترۆنییان گیراوه‌ته‌وه و ئه‌م كاره به‌رده‌وامه. جگه له‌وه، وێنه‌ى ئه‌لكترۆنیى به‌ڵگه‌نامه‌ى بیانیى سه‌باره‌ت به كورد و كوردستان له ئه‌رشیفى وڵاتانى دیكه‌یش دهستخراوه.