بەرنامەی “کتێبخانەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست” پڕۆژەیێکی هاوکاریی نێوان کتێبخانەی نیشتمانیی فەرەنسە (بنف) و دەزگاکانی پاراستن و توێژینەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و سەبارەتە بە کۆکراوەکانی ناوچەکە. ئەم چالاکییەی (بنف) لە ٢٠٢٠ بەدواوە بە شێوەیێکی بێپێشینە فراوانبووە، لەبەر کۆمەکی -لە لایەکەوە- دەزگای میلۆن وەک بەشێکی بەرنامەی مەعریفەی گشتی و لە لایێکیتریشەوە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بۆ پارێزگاریی کەلەپووری ناوچەکانی ناکۆکی و ململانێ (ALIPH) کە کارەکانی پێوەندییان بە چاککردنەوە و دیجیتاڵکردن و بڵاوکردنەوەی کەلەپووری بەڵگەنامەییی عیراقەوە هەیە.
لەبەرئەوە کتێبخانەی نیشتمانیی فەرەنسە هاوبەشەکانیی داوەتکرد بۆ پاریس بۆ بەشداری لە ڕووداوێکدا کە ڕۆژانی ٢١-٦/١٨ بەڕێوەچوو: ١٩-٦/١٨ بۆ کارخانەیێکی پیشەیی، ٦/٢٠ بۆ ڕووداوێکی گشتی و ٢١/٢١یش بۆ کۆبوونەوەی دەستەی ڕاوێژکاریی پێوەندیدار بە بەرنامەکە.
ساڵانی ٢٠١٦-٢٠١٧ هەشت کتێبخانانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەک کتێبخانەی دیجیتاڵی کاریان تەواوبوو و بەسترانەوە بە بنف:
- پەیمانگەی فەرەنسی بۆ شوێنەواری ڕۆژهەڵاتی (ئیفاو، قاهیرە)
- پەیمانگەی دۆمینیکان بۆ لێکۆڵینەوەی ڕۆژهەڵاتی (ئیدیۆ، قاهیرە)
- ناوەندی لێکۆڵینەوەی ئەسکەندەرییە (سیلیکس، ئەسکەندەرییە)
- پەیمانگەی فەرەنسی بۆ ڕۆژهەڵاتی نزیک (پەیمانگەی Ifpo و کتێبخانەکانی لە بەیرووت و دیمەشق و عەممان)
- کتێبخانەی ڕۆژهەڵات لە زانکۆی قیددیس یووسف (BO زانکۆی قیددیس یووسف، بەیرووت)
- قوتابخانەی نووسین و شوێنەواری فەرەنسە (ئیباف، قودس)
- پەیمانگەی فەرەنسی بۆ لێکۆڵینەوەکانی ئەنادۆڵ (IFEA، ئەستەمووڵ)
- خوێ (ئەستەمووڵ)
ئامانج دامەزراندنی سەکۆی پێگەیێکی ئەلکترۆنیی سێزمانیی (فەرەنسی، ئینگلیزی و عەرەبی) بوو بە پاڵپشتی کۆمپانیای Gallica، کتێبخانەی دیجیتاڵیی (بنف) و هاوبەشەکانی، کە هاوبەشە جیاجیاکان بەشداریی تێدا دەکەن و هەلی گەیشتن بە بەڵگەنامەی بەهاداری کەلەپووریی جێی بایەخی توێژەرەوەکان دەڕەخسێنێ. چواچێوەی ئاڵوگۆڕی نێوان فەرەنسە و ڕۆژهەڵات، سەرەتا لە نێوان کۆتایی سەدەی هەژدەیەم و ساڵانی سیی سەدەی بیستەمدا بوو.
ماوەی دوایی شەش دەزگای تازە لە ٢٠٢٠-٢٠٢٤دا بوونە هاوبەشی ئەم پڕۆژەیە: - سکریپتۆریۆم سیریساکۆمی سەر بە ڕەهبانییەی کلدانیی ئەنتۆنیی قیددیس هورموزد (هەولێر)
- بنکەی بەڵگاندن و لێکۆڵینەوەی ژین (سلێمانی)
- خانەی دەستنووسەکانی عیراق (دەستەی گشتیی شوێنەوار و کەلەپووری عیراقی (بەغدا)
- پاسەوانیی فرانسیسکانیی خاکە پیرۆزەکان (بەیتەلمەقدیس)
- پەیمانگەی دەستنووسەکانی عەرەبی (کۆڕی عەرەبی بۆ پەروەردە و ڕۆشنبیری و زانست) (قاهیرە)
- زانکۆی بیلجی (ئەستەمووڵ)
ئەم ڕووداوەی (بنف)، بەڕێزان ڕەفیق ساڵح، سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبردن و بەڕێوەبەری بنکەی ژین و دکتۆر سەڵاح محەمەد عەزیز، سەرۆکی دەستەی گشتی، داوەتکران و بەشدارییان تێدا کرد. ڕۆژی ٦/٢٠ ڕەفیق ساڵح بابەتێکی بە زمانی عەرەبی بە ناونیشانی “ڕۆژنامەنووسیی کوردیی نیوەی یەکەمی سەدەی بیستەم لەناو کۆکراوەکانی بنکەی ژیندا” پێشکەشکرد.


