مشت‌وماڵدانى ده‌ستنووس

ئه‌م بەشە له‌ ناوه‌ڕاستى 2013 به‌دواوه‌ خراوه‌ته‌ كار، له‌ لایه‌كه‌وه‌ كارمه‌ندى پسپۆڕى مه‌شقى زانستى دیتووى بۆ پێ‌گه‌یێنراوه‌، له‌ لایه‌كى دیكه‌وه‌ ئامراز و كه‌ره‌سته‌ى پێویستى كارى بۆ دابین‌كراوه‌ و شێوازێكى نوێ و ته‌كنۆلۆجیاى پێشكه‌وتووى سه‌رده‌مى تێدا به‌كارهێنراوه‌. كارى سه‌ره‌كیى، چاككردنه‌وه‌ و ژیاندنه‌وه‌ى ده‌ستنووس، به‌ڵگه‌نامه‌، له‌چاپدراوى زیان‌لێكه‌وتووه‌.

تا كۆتاییى 2016 ئه‌م كه‌ره‌ستانه‌ مشت‌وماڵ دراون:

ده‌ستنووس: 183

ڕۆژنامه‌ و گۆڤار: 34

به‌ڵگه‌نامه‌: 439

تۆمارى تاپۆ: 66

هه‌ر ئه‌م بەشە خۆى 737 كتێبى كۆنى جۆراوجۆرى به‌رگ‌تێگرتووه‌، له‌وانه‌ كه‌ مشت‌وماڵى داون.

به‌شێكى سه‌ربه‌خۆى به‌رگ‌تێگرتنیش خراوه‌ته‌ ته‌ك ئه‌م بەشە بۆ ته‌واوكردنى كارى  نوێكردنه‌وه‌ى ده‌ستنووس و له‌چاپدراوى زیان‌لێكه‌وتوو. تا كۆتاییى 2016، (1861) كتێب، (809) به‌رگى گۆڤار و (260) به‌رگى ڕۆژنامه‌ له‌م به‌شه‌دا به‌رگیان تێ‌گیراوه‌.