کۆکراوەی ڕۆشنبیریی دکتۆر محەمەد سابیر ئیسماعیل

بەڕێز دکتۆر محەممەد سابیر ئیسماعیل، وەک ڕۆشنبیرێکی جیددی، ئەو ماوەیە کە لە ئەوروپا ژیاوە، هەرچییەکی دەست­کەوتبێ لە ئەدەبیاتی ڕۆشنبیری و سیاسی و حیزبیی تایبەت بە کورد و ناوچەکە، هەوڵی داوە کۆیان بکاتەوە و بیانپارێزێ. ئەم ساڵ کە سەری لە بنکەکەمان دا، بڕیاری دا هەموو کۆکراوەکەی پێشکەشی بنکە بکا. ئەوەبوو ڕۆژی ٢٠١٨/٩/١٢ شازدە (١٦) سندووق لەو کۆکراوەیە -بە سپاس و پێزانینێکی زۆرەوە- گەیێنرایە تەلاری بنکەی ژین.