کۆنگرەی ناودارانی کورد- سنە

ڕۆژانی ٢-٣ /٧ /٢٠١٩ ئوستانی سنە و زانکۆی کوردستان لە سنە، “کۆنگرەی ناودارانی کورد”ی لەناو زانکۆی کوردستان ڕێک‌خست و بەڕێوەبرد. سێ پانێڵ لەو دوو ڕۆژەدا سازکرا. بەڕێز سدیق ساڵح، کە بە نوێنەرایەتیی بنکەی ژین ئامادەی بوو، لە پانێڵی سێیەمدا بەشداریی کرد و بابەتێکی سەبارەت بە “نەخشی دەست‌بژاردەی نەوەی یەکەمی کوردستانی عیراق لە جووڵانەوەی ڕۆشنبیری و خوێندەواریی کوردی‌دا- لە نیوەی یەکەمی سەدەی بیستەم‌دا” پێشکەش کرد. ئێوارەی ڕۆژی ٣ /٧ ژمارەیەکی دیار لە کەسێتیی ڕۆشنبیری، زانستی و هونەریی کوردەواری ڕێزیان لێ‌نرا و خەڵاتی ناوداری کوردیان پێ بەخشرا، لەوانە بەڕێزان: مەزهەر خالقی، شەهرام نازری، کەیهان کەڵهوڕ، عەلی‌ئەکبەر مورادی، دکتۆر عیزەدین مستەفا ڕەسووڵ، دکتۆر کوردستان موکریانی، ئەنوەر قەرەداخی، محەممەدعەلی قەرەداخی، … . جگە لەوە ڕۆژانی ١ /٧ و ٤ /٧ یش چەند چالاکییەکی هونەریی وەک نیشاندانی فلیم و کۆنسێرتی گۆرانی جێ‌بەجێ‌کرا.