ڕێزنان لە بەڕێز هاوبیر ئەنوەر برزوو

ڕۆژی شاندێکی بنکە سەری لە بەڕێز هاوبیر ئەنوەر برزوو دا لە نووسینگەکەی خۆی لە “کۆمپانیای دەروازە.” شاندەکە سپاسی بەڕێزیان کرد کە دەست‌پێشخەریی کرد بۆ ئامادەکردنی یەکێک لە میوانخانەکانی بنکە بۆ کتێبخانەی تایبەتی کۆچکردووان دکتۆر کەمال فوئاد و دکتۆر ئیحسان فوئاد، بە شێوەیەک کە شایستەی ئەو دوو زاتە بێ. بەڕێزیشیان لای خۆیەوە ئامادەگیی نیشان دا بۆ بەجێ‌هێنانی هەر پڕۆژەیەکی ڕۆشنبیری کە خزمەتی گشتیی تێدابێ. شاندەکە کە پێک‌هاتبوو لە بەڕێزان ڕەفیق ساڵح بەڕێوەبەری بنکە و مامۆستا سەپان، بەم بۆنەیەوە ڕێزنامەیەکی سەرمێزیان پێشکەش‌کرد.