ڕێزنان لە به‌ڕێز فاخیر شێخ تەیب قەیوانی

ڕۆژی دووشەممە ٣٠\ ٧\ ٢٠١٨ شاندێکی بنکەی ژین سەری لە بەڕێز فاخیر شێخ تەیب قەیوانی دا لە نووسینگەکەی خۆی لە پڕۆژەی بەرزایییەکانی سلێمانی و ڕێزنامەیەکی سەر مێزی پێشکەشی بەڕێزیان کرد، لەپای ئاوڕدانەوەی دڵسۆزانەی لە بنکە و بەشداریی لە چارەسەری بەشێکی کێشە دارایییەکانیدا. شاندەکە، سپاسی کرد و هیوای هەم سەرکەوتنی بۆ خواست و هەم بەردەوامیی پێوەندیی لەگەڵ بنکەی ژین‌.