ڕێزلێنانی مامۆستا عومەر مارف بەرزنجی

ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی بنکەی ژین، لەو ڕوانگەیەوە کە مامۆستا عومەر مارف بەرزنجی نووسەر و لێکۆڵەرەوەیەکی دیار و قەڵەم‌بەبڕشتی بواری ڕۆشنبیریی کوردییە و تا ئێستا کۆمەڵێک بەرهەمی ناوازەی پێشکەشی کتێبخانەی کوردی کردووە، ئەمڕۆ سێ‌شەممە ٨/ ١/ ٢٠١٩ “ڕێزنامە”یەکی قەدرزانیی لە پاداشتی مەعنەویی کار و بەرهەم و خزمەتەکانی بەڕێزیاندا پێشکەش‌کرد و هیوای لەش‌ساغی و تەمەن‌درێژی و بەرهەمی زیاتری بۆ خواست.

ژیان و بەرهەمەکانی

* نووسەر کوڕی خوالێخۆشبوو (مەعروف ئەحمەد بەرزنجی ١٩٠٥ – ٤ / ٥ /١٩٧٠)یە. باوکـی یەکێک بووە لە خــوێندەوار و ڕووە ناســـراوەکانی بەرزنجە و ھاوەڵ و دۆســـتی نزیکی شێخ مەحموودی حەفید بووە، لە ساڵی ١٩٤٦ دا لە ئاواییی بەرزنجە لەدایک‌بووە، سێ پۆلی قۆناغی سەرەتاییی لە قـوتابخانەی بەرزنجە خوێندووە و دواتر بە ماڵەوە ھاتوونەتە سلێمانی و چووەتە قوتابخانەی مەڵکەندی، کە ئەو سەردەمە دەکەوتە گەڕەکی سابوونکەران. ساڵی ١٩٦٥ بووە بە مامۆستا و لە چەندین قوتابخانەی دەرەوە و ناوەوەی سلێمانی‌دا وانەی زمانی ئینگلیزیی وتووەتەوە، بۆ نموونە: ئیسکان ، قەشان ، ماوەت ، گێڵدەرە، قەمچووغە ، چەقژ ، وێڵەدەر، کانی پانکە ، مەولانا خالید ، ناوەندییرۆژھەڵاتی کوڕان ، ناوەندیی بابانی ئێواران،  ناوەندیی پەیامی کچان ، ناوەندیی کوردستانی کچان، دواناوەندیی بناری کچان، ناوەندیی تووی مەلیکی کچان.

* لە دەوروبەری شۆڕشی چواردەی تەمووزی ســــاڵی ١٩٥٨ دا، دەســتەیەک ھاوڕێ و قوتابی بوون، وەک شەھیدی قوتابیانی کوردستان محەمەدسدیق عەبدوررەحمان پێنجوێنـی و نەوشیروان مستەفا و قادر شەریفە کوردە و شەرەف محـێدین و بەکر حسێن و بەختیار عەزیز فەرەج و بەھادین عەلی حسێن و عەلی توانا و ڕەئووف حەسەن؛ ئەمانە پێکەوە بوونە ھاورێی سیاسەت و ھـۆگری خوێندنەوە و نووسین و ھاوەڵی کتێب، ئەمانە بێجگە لە بەختیار و ڕەئووف، ھەموویان سەر بە یەکێتیی قوتابیانی کوردستان بوون.

* لە تەمــەنێکی مناڵییەوە خووی داوەتە خوێندنەوە و نووسین. یەکەم بەرھـەمی بڵاو کراوەی دەگەرێتەوە بۆ تەمەنی (١٣) ســـاڵی و لە ژمارە ٩٧ی ڕۆژی ٢٣‌ی تشرینی دووەمی ساڵی ١٩٥٩‌ی ڕۆژنامەی “پێشکــەوتن”دا بڵاوکراوەتەوە، کە لەو کاتەدا لە قۆناغی ناوەندیدا بووە. بابەتەکە بە بۆنەی سێیەم ساڵی کۆچی‌دواییی مەلیکی کوردستانەوە بووە.

* لەناو بنەماڵەیەکی خوێندەوار و دۆسـتی کتێبدا پێ‌گەیشتووە، خوالێخۆشبووی باوکـی و ھـــەردوو براگەورەکـەی (عەبدولقادر مەعروف بەرزنجی) و یاساناسی خوالێخۆشبوو (عوســـمان مەعروف بەرزنجـــی) و مامـــۆستای خوالێخۆشبوو محەمەدلاو محەمەدعەلی بەرزنجیی پورزای، کە یەکێک بووە لە مامۆسـتا دەرکەوتووەکان و لە نووسەرانی گۆڤاری گەلاوێژ، دەوری دیاریان لە ھاندان و ڕێنماییکردنیدا بووە.

* ساڵانی ١٩٦٠ – ١٩٦١، جگە لە بڵاوکردنەوەی بابەتی ئەدەبی و سیاسی، دەورێکی سەرەکیی بووە لە نووســین و بەرێوەبردنی گۆشەی “قوتابیانی کوردستان”ی ڕۆژنامەی “دەنگی کـــورد” کە لەشاری بەغداد لە لایەن عومەر جەلال حەوێزی‌یەوە بە ھەردوو زمانی عەرەبی و کوردی بڵاودەکرایەوە. لەو گۆشەیەدا کە بەناوی (ع . تینو) دەینوسی، چـــەندین بابەتی پەیوەندیداری سەبارەت بە خەبات و پێویستیی بوونــی “یەکێتیی قوتابیانی کــوردستان” بڵاوکردووەتەوە. تەنانەت لەکاتی بەستنی دووەم کۆنگرەی مامۆستایانی کورددا لە شەقڵاوە، کە لە ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ١٥ی ئابی ساڵی ١٩٦٠دا بەسترا، نووســەر یەکــەم کەس بووە کە لە ڕۆژنامەی “دەنگی کورد”دا و لە گۆشە تایبەتییەکەی “قوتابیانی کوردستان”دا و بە ناونیشانی “کۆنگــرەی مامۆستایانی کورد لە شــەقلاوە و لەم کۆنگرەیەدا سەرنجێک”، داوای بەستنی کۆنگـرەیەکــی بۆ

قوتابیانی کــــوردستان کردووە و پێشنیارەکەیشی لە لایەن سەرکردایەتیی ئەو سەردەمەوە پەسەندکراوە.

* نووسەر لەساڵی ١٩٥٩ بەدواوە لەم رۆژنامە و گۆڤارانەدا بەرھەمی بە زمانی کوردی و عەرەبی بڵاوکردووەتەوە، بابەتەکانیشی بەزۆری ســەبارەت بە لێکۆڵینەوە و ڕەخـــنەی ئەدەبین، وەک: پێشکەوتـن، ھەتاو، ژین، دەنگی کورد، ڕۆژی نوێ، بڕوا، ھیوای کوردستان، نووسەری کورد، ڕۆژی کوردستان، ھەولێر، بــرایەتی، پاشکـــۆی عیراق، دەفتەری کــوردەواری، بەیان، ڕۆشنبیری نوێ، بیری نوێ، کاژاو، مامۆستای کورد، کوردستانی نوێ، النور، التآخي، العراق، گوڵان العربي.
* نووسەر جگە لە ناوی راستەقینەی خۆی، لە سەرەتاوە تا ئێستا بەم ناوانەیش بابەتی بڵاوکردووەتەوە : ع. تینو، ئارام، خوێندەوارێک، ئاراس، ئاسۆ، ع. بەرزنجی.

* ساڵی ١٩٩٥ گۆشەیەکی تایبەتی بە ناونیشانی “بەڵگەی زیندوو” لە ڕۆژنامەی “کوردستانی نوێ”دا ھەبووە، گـــۆشەکە ڕۆژانی دووشەممە و ھەینی بڵاودەکرایەوە. دوای سی‌وشەش ئەڵقە، گۆشەکە ڕاگیرا و گۆشەیەکی مردوویان ھێنایە شوێنی. ساڵی ٢٠١٠ بابەتەکانی ئەو گۆشەیە کۆکرانەوە و بەناونیشانی بەڵگەی زیندوو بە پێشەکییەکەوە و لە کتێبێکی تاییبەتیدا بڵاو کرایەوە.

* لە ساڵی ٢٠٠٦دا و بەبۆنەی یادی پەنجا ساڵەی کۆچی‌دواییی مەلیکی کوردستان و سەبارەت بە کتێبی “نوربەخشی”، کۆی شیعرەکانی مەلیکی کوردستان شێخ مەحموودی بەرزنجی، مەدالیای زێڕینی پێشکەش‌کراوە.

 

بیبلیۆگرافیای بەرھەمەکانی نووسەر

١ – لێکۆڵینەوە و بیبلیۆگرافیای چیرۆکی کوردی، لە چاپکراوەکانی کۆڕی زانیاری کورد، بەغداد، ١٩٧٨.

٢ – لێکـــۆڵینەوەی ھونەری، یان ھەڵبزارکاندن ؟ لە بڵاوکـراوەکانی دەفتەری کوردەواری، چاپخانەی عەلا، بەغـداد، ١٩٧٨. (باسێکی ڕەخنەیییە سەبارەت بە ھەڵە و کەم‌وکووڕییەکانی کتێبی “چیرۆکی ھونەریی کوردی”ی حسێن عارف)

٣ – سەرجەمی بەرھەمەکانی مارف بەرزنجیی شــەھید، کـۆکردنەوە و ساغـکردنەوە و پێشەکی و پەراوێز، بە ھــاوکاری و کۆششی ئەندازیار سامان مارف بەرزنجی، چاپخانەی ڕۆشنبیری، ھەولێر، ١٩٩٣.

٤ – عوسمان مەعروف بەرزنجی، یاساناس و ڕۆشنبیر و مرۆڤ، سلێمانی، ١٩٩٧، (کـۆمەڵێ بابەتی جیاوازە بە بۆنەی کـــۆچی‌دوایی و چلەی عوسمان مەعرووف بەرزنجی‌یەوە ئامادەکراوە).

٥ – مەحموودخانی دزڵی: شۆڕشگێڕی ڕۆژھەڵاتی

کوردستان، بابەتێکـی مێژوویییە، چاپی یەکەم، سلێمانی ١٩٩٧، چاپی دووەم، سلێمانی ٢٠٠٢.

٦ – برایم ئەحمەد لە کارە زانستی و ئەدەبییەکانی پرۆفیسۆر دکتور مـارف خەزنەداردا، چاپخانەی شڤـــان، سلێمانی، ٢٠٠٤.

٧ – گۆران و ئەدەبی ئینگلیزی، چاپخانەی شڤان، سلێمانی، ٢٠٠٦.

٨- نوربەخشی، شیعرەکانی مەلیکی کوردستان شێخ مەحموودی بەرزنجی، سلێمانی، چاپخانەی شڤان، ٢٠٠٦.

٩- برایم ئەحمەد، کۆی بەرھەمە شیعرییەکانی، لە بڵاوکراوەکانی ناوەندی چاپەمەنی و ڕاگەیاندنی خاک، سلێمانی،٢٠٠٧.

١٠ – فازیل موحەمەد عیرفان، کۆی بەرھەمە ئەدەبیەکانی، سلێمانی، چاپخانەی شڤان ، ٢٠٠٩.

١١- بەڵگەی زیندوو، سلێمانی، چاپخانەی شڤان، ٢٠١٠.

١٢ – تۆڵستۆی، ڕۆژنامەی ژین، ١٩٦٢.

١٣ – دیوانەکەی پیرەمێرد، دەفتەری کوردەواری، ژ ٣، مایس و ئابی ١٩٧٠.

١٤ – پشکۆ و ڕیالیزم، نووسەری کورد، خولی یەکەم، ژ ٦، مارت و نیسانی ١٩٧٢.

١٥ – لەسەر زەردەخەنەیەک، گۆڤاری ھەولێر، ژ ١، س ٣، حوزەیرانی ١٩٧٢؛ ژ٣، س ٣، ئابی ١٩٧٢.

١٦ – پشکۆ و چیرۆکی کوردی، ڕۆژی کوردستان، ژ ١، س ٢، ئابی ١٩٧٢.

١٧ – پشکۆ و ڕەخنەی ئەدەبی، نووسەری کورد، خولی یەکەم، ژ ٨، مایسی ١٩٧٣.

١٨ – ڕەخنەیەکی ئیفلیج و شیعری سیاسی، ڕۆژنامەی بیری نوێ، ١٩٧٢ (نووسینێکە سەبارەت بە بابەتێکی زانای ئەدەب خوالێخۆشبوو د. کامل حەسەن بەسیر).

١٩ – پشکو و القضیة الکردیة، جریدة التآخي، العدد ١٣٢ – ١٤ أیلول ١٩٧٢.

٢٠ – مەحمودخانی دزڵی و لاپەڕەیەک لە مێژووی کورد، ڕۆژی کوردستان، ژ ٤، س ٢، حوزەیرانی ١٩٧٣.

٢١ – کاتێک کە گەرووی مەرگ ئەکەینەوە، ڕۆژنامەی ژین، ١٩٧٣ (کۆمەڵێ سەرنج و ڕەخنەیە سەبارەت بە کتێبی “لە گەرووی مەرگەوە”ی تاھیر ساڵح سەعید).

٢٢ – پێشمەرگە لە چیرۆکی کوردی‌دا، ڕۆژنامەی ژین، ١٩٧٣ (کۆمەڵێ سەرنج و ڕەخنەیە لە باسێکی محەمەدی حەمەباقی).

٢٣ – دوا وەڵامی من بۆ ھەندێ سەرنجی ئاڵۆزتر، ڕۆژنامەی ژین، ١٩٧٣ (وەڵامێکە بۆ محەمەدی حەمەباقی).

٢٤ – القضیة الکردیة، التآخي، ١٩٧٣.

٢٥ – ژانی گەل و سەرەتایەک لە ڕۆمانی کوردی، ڕۆژی کوردستان، ژ ٥، س ٢، تەمووزی ١٩٧٣.

٢٦ – الروایة الکردیة و مخاض الشعب، جریدة التآخي، العدد ١٤٢٩ في ١٩٧٣/٩/٦.

٢٧ – گۆران و ئەدەبی ئینگلیزی، ڕۆژی کوردستان، بەشی یەکەم، ژ ٤٢، تشرینی دووەمی ١٩٧٦؛ بەشی دووەم، ژ٥٠، تەمووزی ١٩٧٨.

٢٨ – فی ذکری لطیف حامد البرزنجي، جریدة العراق، ١٩٧٧.

٢٩ – بیبلیۆگرافیاکەی نەریمان و شەن‌وکەوێکی خۆمانە، بەیان، ژ ٤٦، کانونی دووەمی ١٩٧٨.

٣٠ – گیروگرفتەکانی لێکۆڵینەوەی چیرۆکی کوردی، پاشکۆی عیراق، ژ ١٤، نیسانی ١٩٧٨.

٣١ – سەعید کابان و یەکەم چووزەرەی ڕێزمانی کوردی، بەیان، ژ ٤٩، مایسی ١٩٧٨.

٣٢ – تیشکێک بۆ سەر دیوانی مەحوی، ڕۆشنبیری نوێ، ژ ٦٨، حوزەیران و تەمووزی ١٩٧٨.

٣٣ – عبدالواحد نوري في ذکراە الرابعة والثلاثین، جریدة العراق، العدد ٧١٧، ٣ تموز ١٩٧٨.

٣٤ – عەبدولواحید نوری و ڕستێک وردەسەرنج، بیری نوێ، ژ ٣٠٥، ٢٦ ی ئابی ١٩٧٨ (ئەم بابەتە بریتییە لە ڕاستکردنەوەی

ھـــــەندێ ھــەڵەی ئەکــــرەم قەرەداغی و عیزەدین مستەفا ڕەسووڵ سەبارەت بە عــەبدولواحید نوری. بابەتەکـەیش بە ناوی

“خوێندەوارێک”ەوە بڵاوکراوەتەوە.

٣٥ – پێڕەوکەکانی چیرۆکی کوردی و چەپکێ تیشک و بەسەرکردنەوە، ڕۆشنبیری نوێ، ژ ٧٠، ئەیلوول و تشرینی یەکەمی ١٩٧٨ (ئەم بابەتە بریتییە لە ڕاستکردنەوەی ھەندێ ھەڵەی ئەکرەم قەرەداغی سەبارەت بە چیرۆکی کوردی کە پێشتر لە ھەمان گۆڤاردا بڵاوی کردبووەوە).

٣٦ – ڕاستکردنەوە و وەڵامی ڕستێک بیرورای تایبەتی، پاشکۆی عیراق، بەشی یەکەم، ژ٣٢، تشرینی دووەم و کانونی یەکەمی ١٩٧٩، بەشی دووەم، ژ ٣٣، کانونی دووەمی ١٩٨٠ (ئەم بابەتە وەڵامێکە بۆ وتارێکی فوئاد مەجید میسری کە سەبارەت بە کتێبی “لێکۆڵینەوە و بیبلیۆگرافیای چیرۆکی کوردی” کە لە ھەمان پاشکۆدا بڵاوی‌کردبووەوە).

٣٧ – تێگەیشتنی ڕاستی و شوێنی لە رۆژنامەنووسیی کوردی‌دا، ڕۆشنبیری نوێ، ژ٧٨، کانوونی یەکەمی ١٩٧٩ (ئەم بابەتە سەبارەت بە کتێبەکەی دکتۆر کەمال مەزھەر ئەحمەدە)، دکتۆریش لە باسێکدا بە پەسەندەوە سەیری ئەم ڕەخنەیەی کردووە، (مجلة الثقافة، العدد ١٠، تشرین الأول، ١٩٨٠).

٣٨ – بۆ ئەوەی ڕاستی بدرەوشێتەوە، پاشکۆی عیراق، ژ ٢٣، کانونی دووەمی ١٩٧٩ (ئەم بابەتە وەڵامێکە بۆ جەمشید حەیدەری سەبارەت بە نامیلکەی “لێکۆڵینەوەی ھونەری یان ھەڵبزرکاندن”).

٣٩ – کاروانی شیعری نوێی کوردی و ڕستێک سەرنج، بەیان، ژ ٦٠، مارتی ١٩٨٠ (ئەم بابەتە پیاچوونەوەیەکی ڕەخنەگرا نەیە سەبارەت بە کتێبی “کاروانی شیعری نوێی کوردی”ی کاکەی فەللاح).

٤٠ – ھیچ کامێکیان شیعری مەحوی نین، گۆڤاری کاژاو، ژ١، ١٩٨٤.

٤١ – دیوانی سەفوەت و وچانێک لەلێر سێبەری دارەڕەش‌دا، نووسەری کورد، ژ٣، خولی سێیەم، تشرینی یەکەمی ١٩٨٥. (ئەم بابەتە سەبارەت بە کۆمەڵە شیعرەکەی خوالێخۆشبوو مەلا مستەفای حاجی مەلا ڕەسووڵە کە عیزەدین مستەفا ڕەسووڵ بە پێشەکییەکەوە چاپی کردبوو. بابەتەکە کۆمەڵێ ھەڵەی ئامادەکاری ڕاست‌کردبووەوە).

٤٢ – نامەیەک بۆ مامۆستای کورد، گۆڤاری مامۆستای کورد، ژ٢٧، پایزی ١٩٩٥ .

٤٣ – بەرکوڵێک بەرەو ھەواری ڕەخنە، کوردستانی نوێ، ژ ١١٦٢، دووشەممە، ١١ /‌١٢ / ١٩٩٥.

٤٤ – ڕۆژنامەی پێشکەوتن و سەرچاوەی مێژوویی، کوردستانی نوێ، ژ١١٦٦، ھەینی، ١٥ / ١٢ / ١٩٩٥.

٤٥ – ورد بیخوێنەرەوە، کوردستانی نوێ، ژ ١١٦٨، دووشەممە، ١٨ / ١٢ / ١٩٩٥.

٤٦ – کەریم‌بەگی ھەمەوەند و کاپتان بۆند، کوردستانی نوێ، ژ ١١٧٢، ھەینی، ٢٢ /‌١٢ / ١٩٩٥.

٤٧ – چەرچڵ لە کەریم بەگی ھەمەوەند دەدوێ، کوردستانی نوێ، ژ ١١٧٤، دووشەممە، ٢٥ / ١٢ / ١٩٩٥.

٤٨ – گەورەیی پیرەمێرد و شارستانێتی ئەدەب، کوردستانی نوێ، ژ ١١٨٤، دووشەممە، ٨ / ١ / ١٩٩٦.

٤٩ – چەپکێ نامەی شێخی نەمر، کوردستانی نوێ، ژ ١١٩٠، دووشەممە، ١٥ / ١ / ١٩٩٦.

٥٠ – دووشاعیری گەورە و نامیلکەیەکی بچووک، کوردستانی نوێ، ژ ١١٩٤، ھەینی، ١٩ / ١ / ١٩٩٦.

٥١ – حسێن ناظم و کۆنگرەی ئاشتی ساڵی ١٩١٩ لە پاریس، کوردستانی نوێ، ژ ١١٩٦، دووشەممە، ٢٢ / ١/ ١٩٩٦.

٥٢ – گوڵی خوێناویی گۆران و گەشتەکەی زەینەب حەکیمی میسری، کوردستانی نوێ، ژ ١٢٠٠، دووشەممە، ٢٦ / ١ / ١٩٩٦.

٥٣ – باکووری کوردستان و نامەیەکی مێژوویی ھێنری دۆبس، کوردستانی نوێ، ژ ١٢٠٣، سێ‌شەممە، ٣٠ /١ / ١٩٩٦.

٥٤ – شاری ھەولێر و زمانی کوردی و حەفتا ساڵ لەمەوبەر، کوردستانی نوێ، ژ ١٢٠٦، ھەینی، ٢ / ٢ / ١٩٩٦.

٥٥ – ئەنجومەنی نوێنەران و بانگەوازی ڕەفیق حیلمی، کوردستانی نوێ، ژ ١٢٠٨، دوو شەممە، ٥ / ٢ / ١٩٩٦.

٥٦ – کورد و ھەلی مێژوویی و کوژانەوەی ھیوای نەتەوە، کوردستانی نوێ، ژ ١٢١٢، ھەینی، ٩ / ٢ / ١٩٩٦.

٥٧ – فەرماندەی سوپای قەیسەری ڕووس نامە بۆ شێخی نەمری بەردەقارەمان دەنێرێ، کوردستانی نوێ، ژ١٢١٤، دووشەممە ١٢ / ٢ /١٩٩٦.

٥٨ – شێخی نەمر وەڵامی مارشاڵ براتۆڤ دەداتەوە، کوردستانی نوێ، ژ ١٢١٨، ھەینی، ١٦ / ٢ / ١٩٩٦.

٥٩ – چوار رۆژ دوای شەشی ئەیلولی ١٩٣٠، کوردستانی نوێ، ژ ١٢٢١، سێ شەممە، ٢٠ / ٢ / ١٩٩٦.

٦٠ – شاعیری گەورە جەواھیری پیرۆزبایی لە گۆڤاری نزار دەکا، کوردستانی نوێ، ژ ١٢٢٢، ٢٦ / ٢ / ١٩٩٦.

٦١ – تەخمیس و تەخبیسی شیعر و یادێکی مامۆستا نەجمەدین مەلا، کوردستانی نوێ، ژ ١٢٢٧، ھەینی، ١ / ٣ / ١٩٩٦.

٦٢ – ڕۆژنامەی دەنگی کورد و گۆشەی قوتابیانی کوردستان، کوردستانی نوێ، ژ ١٢٥٧، دووشەممە ١٩٩٦/٤/٨.

٦٣ – مارف جیاوک نوێنەری ھەولێر، کوردستانی نوێ، ژ ١٢٦٣، یەک‌شەممە، ١٥ / ٤ / ١٩٩٦.

٦٤ – مەدالیای جەنگی کوردستان، کوردستانی نوێ، ژ ١٢٦٩، ھەینی، ١٩ / ٤ / ١٩٩٦.

٦٥ – جەژنی ڕۆژنامەنووسی کوردی و کۆمەڵێ سەرنج، کوردستانی نوێ، ژ ١٢٦٩، دووشەممە، ٢٢/ ٤/ ١٩٩٦.

٦٦ – بۆ خراینە پشت‌گوێ، کوردستانی نوێ، ژ ١٢٧٣، ھەینی، ٢٦ / ٤ / ١٩٩٦.

٦٧ – ژیانی ڕاستەقینە، کوردستانی نوێ، ژ ١٢٧٧، دووشەممە، ٦ / ٥ / ١٩٩٦.

٦٨- سێ ژمارەکەی ڕۆژنامەی بانگی حەق، کوردستانی نوێ، ژ ١٢٨٣، دووشەممە ١٣- ٥ – ١٩٩٦.

٦٩ – شێخ عەبدولقادری گوللەنەبڕ، کوردستانی نوێ، ژ ١٢٨٧، ھەینی، ١٧ / ٥ / ١٩٩٦.

٧٠– عوسمان عوزێری شاعیر و نووسەر و جوانەمەرگی لەبیرکراو ، کوردستانی نوێ، ژ ١٢٨٨، ھەینی، ١ / ٣ / ١٩٩٦.

٧١ – لە تۆفیق وەھبی‌یەوە بۆ دکتۆر کەمال فوئاد، کوردستانی نوێ، ژ ١٢٩٢، ھەینی، ٢٤/ ٥/ ١٩٩٦.

٧٢ – عوسمان چێوار ھونەرمەندی خێرنەدیو، کوردستانی نوێ، ژ ١٢٩٧، ھەینی، ٣١/ ٥/ ١٩٩٦.

٧٣ – عەبدوڵڵا جەوھەر و ئاواتێکی بێدەنگ، کوردستانی نوێ، ژ ١٢٩٩، دوو شەممە، ٣ / ٦ / ١٩٩٦.

٧٤ – کتێبەکەی ھامڵتن و ڕەوتی ڕۆژنامەنووسی کوردی، کوردستانی نوێ، ژ١٣٠٣، ھەینی، ٧ / ٦ / ١٩٩٦.

٧٥ – مێجەر سۆن ئەفسەری سیاسی و ڕۆژھەڵاتناس، کوردستانی نوێ، ژ ١٣٠٩، ھەینی، ١٤ / ٦ / ١٩٩٦.

٧٦ – ئیسماعیل حەقی شاوەیس خەباتکار و نووسەری بەدیمەن، کوردستانی نوێ، ژ ١٣١٣، دوو شەممە، ١٧ / ٦ / ١٩٩٦.

٧٧ – بەرە و یادی سەدساڵەی ڕۆژنامەنووسی کوردی، (بەشی یەکەم)، پەیڤین، ژ ١، ١٩٩٧.

٧٨ – بەرەو یادی سەدساڵەی ڕۆژنامەنووسی کوردی، (بەشی دووەم)، پەیڤین، ژ ٢، ١٩٩٧ (ئەم بەشە بەبێ ناو بڵاوکراوەتەوە).

٧٩ – بین التوفیق العلمي والوجدان الادبي / علی ھامش گوران والادب الانگلیزي، مجلة گولان العربي، العدد ٣٧ حزیران ١٩٩٩

٨٠ – تۆفیق وەھبی گەورەپیاو و زانای زمان و لێکۆڵینەوەی زانستی، گۆڤاری سلێمانی، ژ٢، تەمووزی ٢٠٠٠ (لەژێر سەردێڕی رۆڵە نەبەردەکانی سلێمانی – بەبێ ناو – بڵاوکراوەتەوە).

٨١ – ماڵئاوایی پرۆفیسۆرێکی ئەندامی دەستەی نووسەران، گۆڤاری پەیڤین، ژ ١١ – ١٢، تەمووزی ٢٠٠١ (ئەم بابەتە سەبارەت بە کۆچی‌دواییی سەڵاحەدین حەفیدە بەبێ ناو بڵاوکراوەتەوە).

٨٢ – مەسعوود محەمەد ئینسایکلۆپیدیای زمان و ئەدەب و کەلتووری نەتەوەیی، پەیڤین، ژ ١٣، مارتی ٢٠٠٢ (سەبارەت بە کۆچی‌دوایی مەسعوود محەمەد بەبێ ناو بڵاوکراوەتەوە).

٨٣ – برایم ئەحمەد و ڕۆڵی لە چیرۆکی کوردی‌دا، پاشکۆی کوردستانی نوێ، ڕۆژی ٤ی نیسانی ساڵی ٢٠٠٢.

٨٤ – پیرەمێرد و برایم ئەحمەد و شارستانێتی ئەدەب، ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ.

٨٥ – حەمەلاو بەرزنجی، مامۆستایەکی نموونەیی و خەباتکار و نووسەرێکی بەدیمەن، گۆڤاری سلێمانی، ژ ٤٥ س ٢٠٠٤.

٨٦- شیعرێکی شیللی و تابلۆیەکی نەخشاوی ھەردی، ئەدەب و ھونەری کوردستانی نوێ، ژ٥١٣، ٥ شەممە ٢٠٠٦/١١/٣٠.

٨٧- ھەردی و بۆچوونێکی ھەڵە، ئەدەب و ھونەری کوردستانی نوێ، ژ٥٤٤، ٥ شەممە، ١٩/٧/٢٠٠٧ (ئەم بابەتە وەڵامێکە بۆ دکتۆر عیزەدین مستەفا ڕەسووڵ).

٨٨ – محەمەد ڕەسووڵ ھاوار.. شاعیر و مێژوونووسێکی کوردستانی، کوردستانی نوێ، ژ٤٤٣٦، ھەینی، ٢٠٠٧/١١/٣٠.

٨٩ – دیوانی شیعر یان ئینسایکلۆپیدیای شێخ نوری شێخ ساڵح، کوردستانی نوێ، ژ٤٥٦٤، ٣ شەممە، ٢٠٠٨/٥/٦.

٩٠- میھرەجانی حاجی قادری کۆیی لە ئارشیفی دکتۆر مارف خەزنەداردا، گۆڤاری سلێمانی، ژ ٩١، ئایاری ٢٠٠٨.

٩١- چلەی بێخود لە ئارشیفی دکتۆر مارف خەزنەداردا ، گۆڤاری سلێمانی، ژ ٩٢، حوزەیرانی ٢٠٠٨.

٩٢- فاضل محەمەد عیرفان.. مامۆستا و نووسەر و وەرگێڕ، کوردستانی نوێ، ژ٤٦١١، دووشەممە، ٢٠٠٨/٦/٣٠.

٩٣- لە چلەی خاوەنی ویژدانێکی ئەدەبی‌دا، کوردستانی نوێ، ژ٤٦١٩، چوارشەممە، ٢٠٠٨/٧/٩ (ئەم بابەتە بە بۆنەی چلەی دکتۆر ئیحسان فوئادەوە نووسراوە).

٩٤- یادی دەساڵەی بێکەس، لە ئارشیفی دکتۆر مارف خەزنەداردا، گۆڤاری سلێمانی، ژ ٩٦، تشرینی یەکەمی ٢٠٠٨.

٩٥- کۆمەڵەی سەربەرزی کورد، ١٩٣٠، ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ، ژ ٤٨٠١، ڕۆژی پێنج‌شەممە، ١٩/٢/٢٠٠٩.

٩٦- بۆ چلەی زانای ئەدەبی کوردی پرۆفیسۆر دکتۆر مارف خەزنەدار، ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ، ژ٥٣٤٨، چوارشەممە، ٢٠١٠/١٢/٨.

٩٧- بۆ ساڵیادی مامۆستا و نووسەر و وەرگێڕ شێخ کەریم باراوی، ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ، ژ٥٤٤٨، ھەینی ، ٢٠/٥/ ٢٠١١.

 

چاوپێکەوتن:
لە مێژووی ژیانی ئەدەبیدا کە لە ساڵی ١٩٥٩ بە واوە دەست‌پێ‌دەکا، کەمترین دیدار و چاوپێکەوتنی لەگەڵدا کراوە، کۆی چاوپێکەوتنەکان بریتین لە (٦) دیداری بچووک و دیدارێکی فراوانی گۆڤاری ڕامان، کە لە ساڵی ٢٠٠٧ ئازاد عەبدولواحید لەگەڵیدا سازی کردبوو ، ئەمیش سەرجەم چاوپێکەوتنەکانە:
١- تۆمارێکی تایبەتی بە ڕەخنەی ئەدەبی: گۆڤاری بەیان، ژ ٥٥ ، حوزەیرانی ١٩٧٩، ئەم تۆمارە لە ئامادەکردن و سازدانی حەمەسەعید حەمە کەریم بوو ، سەبارەت بە ڕەخنەی ئەدەبی، پرسیار و وتووێژی لەگەڵ ئەمانەدا کردبوو: کەمال میراودەلی، کامەران موکری، دڵشاد مەریوانی، کەمال ڕەوف محەمەد، ئازاد عەبدولواحید، عومەر مەعرووف بەرزنجی، شوکریە ڕەسوڵ، ڕەئووف بێگەرد، ئومێد ئاشنا، محەمەد ئەمین پێنجوێنی، ئەحمەد سەلام ، ئەحمەد سەید عەلی بەرزنجی.
٢- مامۆستا عومەر مەعروف بەرزنجی بۆ “لڤین”دەدوێت، گۆڤاری لڤین، ژ ١٠، تشرینی یەکەمی ٢٠٠٣، سازدانی لڤین.
٣- سەبارەت بە بەرھەمە ئەدەبیەکانی برایم ئەحمەد، کوردستانی نوێ، ژ ٣٩٣٩، یەک شەممە ،٢٠٠٦/٤/٩، سازدانی محەمەد کەریم.
٤- سەبارەت بە گۆران و کتێبی “گۆران و ئەدەبی ئینگلیزی”، ئەدەب و ھونەری کوردستانی نوێ، ژ ٤١٢٢، پێنج‌شەممە ، ٢٠٠٦/١١/١٦، سازدانی دانا فایەق.
٥- ھەڤپەیڤینێکی فراوان لەگەڵ مامۆستا عومەر مەعروف بەرزنجیی باسکار ، گۆڤاری ڕامان ، ژ ١٢٧ ، خولی سێیەم، کانونی یەکەمی ٢٠٠٧، ئامادەکردن و سازدانی ئازاد عبدولواحید، ئەم دیدارە (٢٤) لاپەڕەی گۆڤارەکەی گرتووەتەوە.
٦- دیدارێکی ئەدەبی، ڕۆژنامەی ڕۆشن، ژ ٤٥، ئازاری ٢٠٠٨ سازدانی فریاد محەمەد.
٧- دیدارێکی ئەدەبی سەبارەت بە چیرۆکی کوردی، ڕۆژنامەی داھێنان، ژ ١٧٧، یەکشەمە ، ٢٠٠/٩/٧، سازدانی : ھیوا غەفور.