چلەی خوالێخۆشبوو کاک ئەکرەمی مەحموودی ساڵحی ڕەشە

پاش‌نیوەڕۆی ١٢/٣/٢٠١٩ چەند ئەندامێکی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی بنکەی ژین بەشداریی لە چلەی خوالێخۆشبوو کاک ئەکرەمی مەحموودی ساڵحی ڕەشەدا کرد، کە لە هۆڵی دکتۆر عیزەدین مستەفا ڕەسووڵی ناو “شاری جوان” بەڕێوەچوو. سدیق ساڵح، ئەندامی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی بنکە، وتەیەکی بەو بۆنەیەوە پێشکەش‌کرد کە بەڕێزیان دۆست و پشتیوانێکی بنکەکەمان بوو. جێگەی باسە، کاک ئەکرەم ٢٥/١/١٩٣٦ لە گەڕەکی مەڵکەندیی شاری سلێمانی هاتووەتە دنیاوە، تا پۆلی سێیەمی ناوەندیی خوێندووە و ١٩٥٤ لەبەر کاری سیاسی وازی لێ هێناوە. لە ١٩٥١ەوە چووەتە ناو ڕیزەکانی حیزبی شیوعیی عیراقی. ١٩٥٩ چل‌وپێنج ڕۆژ و بووەتە دامەزرێنێکی حیزبێکی دیکەی شیوعیی کوردستان. ٢٧/٥/٢٠١١ بەشداری دامەزراندنی “پارتی چەپی کوردسان” بووە. پێنج بەرگی کتێبی “شاری سلێمانی” و بەرگێکی “شەوچەرەی شار”ی بەرهەم هێناوە. ئێوارەی پێنچ‌شەممە، ٢٤/١/٢٠١٩، لە ئەنجامی ڕووداوێکی هات‌وچۆوە دڵی لە لێدان کەوت و تەرمەکەی لە گردی سەیوان بە خاک سپێردرا.