پاشماوەی كتێبخانەی حامید فەرەج

ڕۆژی ٢٠١٣/١٢/٢٣ یازدە كارتۆن لە پاشماوەی كتێبخانەی خوالێخۆشبوو حامید فەرەج، بە ڕێنوێنیی بەڕێز جەمال لۆلۆ و  تێكەوتن و هەوڵی بەڕێزان د. كاوس عەزیز و سامان حامید فەرەج، بە پێشكەشی لە بەغداوە گەیێنرایە بنكە ژین. شایانی وتنە، حامید فەرەج ڕۆشنبیر و نووسەرێكی دیاری ئەم پارچەیەی كوردستان و خاوەندی سێیەم هەوڵی نووسینی (ئەلف‌وبێ‌)ی كوردییە، كە ساڵانێك لە قوتابخانەكانی كوردستان دا خوێندراوە و چەند بەرهەمێكی دیكەی لەچاپدراو و دەستنووسیشی هەن.