كۆكراوەی كەرەستە زانستییەكانی دكتۆر فێردیناند هانەبیشلەر

ڕۆژی ٢٢\٨\٢٠١٦ كۆكراوەی كەرەستە زانستییەكانی دكتۆر فێردیناند هانەبیشلەر، كوردناسی دڵسۆزی نەمسایی، بە هیممەتی مامۆستا سەپان لە ئەڵمانیاوە گەیێنرایە بنكەی ژین. بەڕێزان نەوزاد قەفتان و ئاهۆ و باهۆی كچانی سەیید عەبدولحەمید حوسێنیش -بە سپاسەوە- لەم كارەدا هاوكار بوون. دكتۆر فێردیناند، لە 1974 بەدواوە سەروساختی لەگەڵ مەسەلەی كورد پەیداكردووە و تێكەڵی سەرانی كورد بووە و لەو ڕێیەوە خزمەتێكی زۆری كوردی كردووە. هاوكات كەرەستەیەكی زۆری لە وێنەی فۆتۆگراف و تۆماری دەنگی و ڤیدیۆیی كۆكردووەتەوە. وەك ساڵانێكە پشتیوان و هاوكارێكی خەمخۆری بنكەیە، بڕیاری دا ئەو كۆكراوەیەی خۆی پێشكەشی بنكە بكا و لەم ئەرشیفە جێی متمانەیەدا بپارێزرێ‌.