شاندی کتێبخانە و دەستنووسخانەی عەتەبەی پیرۆزی عەباسی

ڕۆژی ٢٠١٨/٩/٥ شاندێکی کتێبخانە و دەستنووسخانەی عەتەبەی پیرۆزی عەباسی، کە پێک‌هاتبوو لە بەڕێزان: حەسەنێن ئەحمەد حەسەن، بەڕێوەبەری ناوەندی پێڕستکردن و سیستەمەکانی زانیاری (مرکز الفهرسة ونظم المعلومات) و لەیث عەلی حسێن، بەڕێوەبەری ناوەندی مشت‌وماڵدان (ترمیم المخطوطات) سەریان لە بنکە دا و بەشەکانی دەستنووس و مشت‌وماڵدانی دەستنووس و کتێبخانەیان بەسەرکردەوە. گفتیان دا پاش بە ڕەسمی ڕێکخستنی پێوەندیی نێوان بنکە و عەتەبەی عەباسی، هاوکاریی بنکە بکەن بۆ هەم کردنەوەی خولی ڕاهێنان لەسەر مشت‌وماڵدانی دەستنووس و هەم هاوکاری پەیداکردن بۆ خستنە سەر ڕووپەڕی ئینتەرنێتی کتێبەکانی کتێبخانەی بنکە.