سەردانی مامۆستا مەلا محەممەدی شەڵماشی

پێش‌نیوەڕۆی ١٥ /٩ /٢٠١٩ بەڕێز مامۆستا مەلامحەممەدی شەڵماشی، کە ئێستا دانیشتووی وڵاتی فنلەندایە، سەری لە بنکەی ژین دا و سەرجەمی بەشەکانی لەگەڵ بەسەرکرایەوە. بەڕێزیان خۆشحاڵ بوو بە هەبوونی دەزگایەکی لەم شێوەیە بۆ کۆکردنەوە و پاراستنی کەلەپووری ماددیی وەک دەستنووس، بەڵگەنامە، کتێب و گۆڤار و ڕۆژنامە و دەستخۆشیی لە کارمەندان و بەڕێوەبەرانی بنکە کرد بۆ ئەم گەنجینە گرانبەهایە کە کۆیان‌کردووەتەوە و ڕێکیان‌خستووە.