سەردانی ڕێکخراوی ئازادبوون بۆ بنکەی ژین

پاش‌نیوەڕۆی ١٥ /٩ /٢٠١٩ بەڕێز مەسعوود عەبدولخالق، سەرۆکی دەزگای ستاندارد و دەستەیەک ڕۆشنبیری وەک بەڕێزان: تەحسین قادر، جیهاد محەممەد، عەزیز ڕەئووف، دکتۆر بەدر، سەعید هەرکی، ڕەوەند، سەریان لە بنکەی ژین دا. سەرەتا سەرۆکی بنکەی ژین کورتە مێژوویەکی ئەم دەزگایەی بۆ ڕوون‌کردنەوە و لە کار و چالاکییەکانی تا ئێستای بنکە دووا. پاشان ئەو بەڕێزانە بە گشتی سپاسی کارمەندان و بەڕێوەبەرانی بنکەیان کرد کە لەخۆبوردووانە کاریان‌کردووە و هەوڵیان‌داوە کۆکراوەیەکی ڕۆشنبیریی گرنگ بپارێزن و ببنە ئەرشیفێکی نیشتمانی و بەبێ جیاوازی و وەکوویەک خزمەتی مێژوو و ڕۆشنبیریی کوردی بکەن.